داستانی سحێلا و محموودیە.. سەروەریێکی مەزن

فەرماندە مەنسوور  بارزانی پێش دەستپێکردنی شەڕەکە لەگەڵ پێشمەرگەکان کۆبوویەوە پێیای گووت، فەرموویی :

“منیش وەک ئێوە پێشمەرگەی جەنابی سەرۆکم، خوێنی من لە ھی ئێوە عەزیز تر نیە، رۆحی منیش لە هی ئیوە پیرۆزتر نیە، من پشت راستم پشتیوان بە خودا کە سەردەکەوین،

چۆن لە پردێ لەسەر دەستی برا پێشمەرگەکانتان  دووژمن تێکشکان، ئەم جارەش بەھەمان شێوە دووژمن خۆ ڕاناگرێت و تێک دەشکێت”

داستانێکی پڕ سەروەری بەفەرماندەیی مەنسوور بارزانی و  قارەمانی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان لە سحێلا و محمودییە  تومارکرا..

ئەوانەی دەستی چەپەڵیان بۆ خاکی پیرۆزی کوردستانێ درێژ کرد، شکستیان،هێنا، دوواتر بوونە پەند بۆ هەموو دوونیا و بەسەر شۆرێ و لوت شکاوی گەڕانەوە…

لە 26 ئۆکتۆبەری 2017 لە سحێلا ومحموودییە بە فەرماندەیی مەنسور بارزانی و قارەمانی هێزی پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەرگریێکی زۆر مەزن کرا.

هەر لەوێ بریاری مان و نەمان درا پێشمەرگە پەندێکی نیشانی دوژمن و خۆفرۆش و خیانەتکاران دا کە هیچ کات لەبیری نەکەن

ئەو جۆرە پەندانەش بە درێژای مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان لسەردەستی بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی پیشانی دووژمن و داگیرکەران دراوە…

 ئەمڕۆش لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزەی بارزانی کە ڕێبازا خۆراگری و مقاوەمەت و تەسلیم نەبون و هێزی ئیڕادەیە بەردەوام دەبین و ئەم خەباتە بە ڕابەرایەتی و قیادەی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی دەمان گەیێنێتە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان..

سڵاو لە گیانی شەهیدانی کوردستان،

بژی پێشمەرگە..

 بژی کوردستان…

بژی سەرۆک و ڕابەرمان مسعود بارزانی ..

سمیر نزاری

2017/26/10

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top