ئەمڕۆ لە ساڵیادی لەدایک بوونی باوکی رووحی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد مەلامستەفا بارزانی،بە ئامادەبوونی کۆمەلێک کەسایەتی سیاسی و فەرماندەی سەربازی و نوێنەری ووڵاتانی بیانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی شارەکانی کوردستان لە کەش و هەوایەکی باراناویدا لەسەر مەزاری نەمران نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕێزدار خەڵات بارزانی دووەم پێشانگەی فۆتۆیی پێشمەرگە ی کردەوە.
سەرەتای کردنەوەی پێشانگایەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری و سەربەخۆیی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، پاشان بەرێز خەلات بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر مەزاری نەمران، ووتارێکی پێشکەش کرد و لە ووتارەکەشدا وێرای بەخێرهاتنی میوانەکان و مورید و دەروێشانی رێبازی بارزانی گووتی” هەرچەندە ئێمە هیچ مەراسیمێکی فەرمیمان نیە بۆ ئەم یادە، بەڵام هەمیشە لە پێشوازی سەرجەم ئەو کەسانەین کەوا ڕۆژانە دێن بۆ سەر مەزاری نەمران، هەروەها بەرێزیان بۆ ئامادەبوویان پێناسەی دووەم پێشانگەی ڤۆتۆی پێشمەرگەی کرد، لە کۆتایی ووتارەکەشدا داوای لەسەرجەم میوانەکان کرد بفەرموون بۆ کردنەوەی دووەم پێشانگەی فۆتۆیی پێشمەرگە. کەلەلایەن گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگە ئامادەکراوە.
لە دووەم پێشانگای فۆتۆیی پێشمەرگە نزیکەی ٥۰۰ فۆتۆی پێشمەرگە نمایشکران، کە ئەم فۆتۆیانە پێک هاتبوون لە کۆمەلێک فۆتۆی شۆڕشی ئەیلوول و بەڕابەرایەتی نەمر مستەفا بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە لەپێناو پاراستنی کوردستان و پەیامی سەرۆک بارزانی کە پەیامی ئاشتی و ئازادی و مڕۆڤایەتی یە لە کوردستان و جیهان خەباتیان کردوە.
شایەنی باسە ئەم پێشانگەیە لەلایەن دکتۆر رۆژ نوری شاوێش و شاندی ڕاوێژکارانی ئەڵمانی کرایەوە،کەلەم پێشاگایەدا زیاتر لە ٥۰۰۰ پێشمەرگە نیشاندراوە و ماوەی چەند ڕۆژێکیش بەردەوام دەبێت.
2019/15/3



