کۆتایی دووەمین پێشانگای فۆتۆی “پێشمەرگە “
ئەمڕۆ ٢٤ / ٣ / ٢٠١٩ یەکشەممە له ژێر چاودێری نوێنهری جهنابی سهرۆك بارزانی ڕێزدار خەڵات بارزانی له چوار چێوهی كۆتایی هێنان به دووەم پێشانگای فۆتۆی ( پێشمهرگه )ی گوڤاری سهنگهر و پێشمهرگه لەسەر مەزاری نەمران لە بارزان له مەڕاسیمێکدا سوپاسنامه و رێزلێنان بەخشرایە چالاکوانەکانی بواری نوسین و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و فۆتۆگرافەرو ژینگە پارێزان ..
دووەمین پێشانگەی گۆڤاری سەنگەروپێشمەرگە لەسەر مەزاری نەمران بە ناوی پێشانگەی ( فۆتۆی پێشمەرگە ) لە ٥٠٠ وێنە کەتیایدا ٥٠٠٠ پێشمەرگەی نیشان دابوو بۆ ماوەی دوو هەفتە له خزمەت میوانەکانی مەزاری نەمراندا کراوه بوو کە وێنەی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمرو سەنگەری بەرگری و پێشمەرگە ئازاو قارەمانەکان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش نمایش کرابوو.




