داستانی سحێلا و محمودییە…

ئەو داستان و سەروەریەی کە بەفەرماندەیی مەنسوور بارزانی و  قارەمانی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان لە سحێلا و محمودییە  تومارکرا

پەیامێکی گرنگ بوو لە قوناغی ئەوکاتدا بەرامبەر ئەو کەس و لایەن و هێزانەی کەدەستی چەپەڵیان بۆ خاکی پیرۆزی کوردستانێ درێژ کرد و دوواتر بوونە پەند بۆ هەموو دوونیا و بەسەر شۆرێ و لوت شکاوی گەڕانەوە…

لە 26 ئۆکتۆبەری2017 لە سحێلا ومحموودییە بە فەرماندەیی مەنسور بارزانی و قارەمانی هێزی پێشمەرگە بەرگریێکی زۆر مەزن لە کوردستان کرا،

فەرماندە مەنسوور  بارزانی پێش دەستپێکردنی شەڕەکە لەگەڵ پێشمەرگەکان کۆبوویەوە وپێانی گوت :

“منیش وەک ئێوە پێشمەرگەی جەنابی سەرۆکم، خوێنی من لە ھی ئێوە عەزیز تر نیە، رۆحی منیش لە هی ئیوە پیرۆزتر نیە، من پشت راستم پشتیوان بە خودا کە ئێرە بۆ دوژمن دەبێتە گۆمی خوێن، چۆن پێشتر لەسەر دەستی ئێوە  تێکشکا، ئەم جارەش بەھەمان شێوە تێکدەشکێت”

هەر لەوێ بریاری مان و نەمان درا پێشمەرگە  پەندێکی نیشانی دوژمن و خۆفرۆش و خیانەتکاران دا کە هیچ کات لەبیری نەکەن

ئەو جۆرە پەندانەش بە درێژای مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان لسەردەستی بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕش پیشانی دووژمن و داگیرکەران دراوە…  ئەمڕۆش لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزەی بارزانی کە ڕێبازا خۆراگری و مقاوەمەت و تەسلیم نەبون و هێزی ئیڕادەیە بەردەوام دەبین و ئەم خەباتە بە ڕابەرایەتی و قیادەی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی دەمان گەیێنێتە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان،

سڵاو لەگیانی شەهیدانی کوردستان ..

دەڵێین…ئەی سەرۆک و پێشمەرگە ئێمە هەمیشە لەگەڵ تۆین و پێشمەرگەی تۆین.. بە ڕۆح و گیان فیداکارین..

بژی پێشمەرگە..

 بژی کوردستان…

بژی سەرۆک و ڕابەرمان مسعود بارزانی ..

سمیر نزاری

2019/26/11

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top