سەنکەر و پێشمەرگە لە خزمەت ڕێزدار سیداد بارزانی

بە مەبەستی گەیاندنی دووەم بەرگی ئەلبوومی پێشمەرگە و ئەرشیفی گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگە بۆ

جەنابی (سەرۆک بارزانی) و ڕێزدار (سیداد بارزانی)، شاندێکی تایبەت لە دەزگای سەنگەر و پێشمەرکە کە پێکهاتبوون لە سەمیر نزاری بەرپرسی دەزگا و شێروان بەرواری ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەردانی بارەگای بارزانیان کرد و بە خزمەت دیداری ڕێزدار سیداد بارزانی گەیشتن و لە نزیکەوە کار و چالاکیەکانی دەزگای بۆ جەنابیان روون کرانەوە،

لای خۆیەوە بەڕێز (سیداد بارزانی) دەستخۆشی لە ستافی دەزگا کرد و کار و خەبات و بەرهەمی گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگەی بە گرنگ وەسف کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەامی بۆ گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگە خواست…

بە شانازیەوە سەنگەر و پێشمەرگە ئەرکی خزمەتکردنی مێژووی پڕ شانازی پێشمەرگەیە لە بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان، بە ڕابەرایەتی باوکی نەتەوەیی و رۆحی مووستەفا بارزانی.

ئەوەی سەنگەر و پێشمەرگە دەیکات بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت و بەبێ مەرج لە خەبات و خزمەت بۆ ڕێبازی بارزانی بەردەوام دەبێت…

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە

2020/1/14

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top