پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی گۆشەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە ڕابەرایەتی نەمر موستەفا بارزانی..
بە ئامادەبونی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد ڕێزدار لیوا بەهرم عەریف یاسین و ئەندامانی فەرماندەیی و پوڵێک لە پێشمەرگە و فەرماندەی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، چالاکی نۆژەنکردنەوەی ارشیفی شۆڕش بەڕێوەچوو..
لە مەراسیمێکی تایبەت دا دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە یەکەم قۆناغی نۆژەنکردنەوەی گۆشەکانی ژیانی پێشمەرگەی دەست پێکرد لە پێناو پاراستن و دەوڵەمەند کردنی ئەرشیفی شۆڕش دەست پێکرد
چالاکیەکە لە دەڤەری سۆران لە بەرزێوە بەڕێوەچوو،
تیایدا بەسەرپەرشتی وێنەگر و دیکۆمێنتاریسیتی بسپۆر و شارەزا گۆشە ونەکانی شۆڕشی ئەیلولیان دووبارە تۆمار کرد و نۆژەن کردنەوە..
جێگای باسە ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی دەبێت و لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستان وێنە دەگیرێن، چونکە شۆڕشی ئەیلول شۆڕێکی سەرتاسەری و نیشتیمانی بوو، لە هەموو شوێنێک شۆڕش بونی هەبوو، بەرگری و قوربانی و داستانی مەزن لەسەر دەستی خەڵکی ناوچەکان تۆمارکراون..
سوپاسی بێ پایانمان ئاراستە بەڕێز عابد زکری یەحیاخان بێرۆخی دەکەین کە هاوکارمان بوو بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە مەزنە، هەروەها سوپاسی فەرماندەی هەڵگورد ڕێزدار لیوا بهرم عەریف یاسین و ئاسایشی سۆران و رواندوز و سوپاسی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی شۆڕشی ئەیلول گوڵان دەکەین کە لەگەڵمان بەشداربوون بۆ جێبەجێ کردنی کارەکە…
دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە
2020/10/27






