دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە یادی 34 ساڵەی کۆچی دووای سەرکردەی نەمر ئیدریس بارزانیدا..
بە ئامادەبونی جەماوەرێکی بەرچاو لە کەسایەتی دیار و فەرماندە سەربازیەکانی پێشمەرگە و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و کادیران خەڵکێکی دیار لە زۆربەی دەڤەرەکان لە هەموو نەتەوە وئاین و پێکهاتەکان یادی ۳٤ ساڵەی کۆچی دووای سەرکردەی نەمر ئیدریس بارزانی بەڕێوە چوو..
لەو چالاکیەدا فلمێکی تایبەت لەسەر مێژووی خەباتی ئێدریس بارزانی نمایشکرابوو، فلمەکە باسی لەچەند وێستگەیەکی ژیان و خەباتی ئیدریس بارزانی دەکرد و بۆ یەکم جار لەو چالاکیەدا نمایشکرا..
لە چوارچێوەیی ئەم چالاکیەدا پێشانگایەکی فۆتۆ نمایشکرابوو کە 150 وێنەی تایبەتی شەهید ئیدریس لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان لە خۆ گرتبو کە بەشێک لە وێنەکان بۆجاری یەکەم بوو بڵاو ببنەوە..
پێشانگاکە لەلایەن دوو هاوسەنگەری سەرکردەی نەمر ئیدریس بارزانی سەلیم اسعد خۆشەوی و غەریب مزووری کرایەوە و بۆ تا ئێوارەیەکی درەنگ بەردەوامی هەبوو..
2021/1/31





