ئەو ڕۆژەی سەرۆک بو بە پێشمەرگە..

لە چەند وێستکەیەکدا ڕووداوەکانی بەرلە پەیوەندی کردنی سەرۆک مەسعوود بارزانی بە شۆڕشەوە و بونی بە پێشمەرگە لەسەر دەستی نەمر مستفا بارزانی..

ـ لەدایکبونی سەرۆک..

ساڵی ۱۹٤٦ لە مهاباد لە دایک دەبێت، ئەوکات بۆ پاڵپشتی کردنی کۆماری کوردستان بارزانی مستەفا باوک و هێزەکەی لەوێ بون، دوای روخانی کۆمار، هێشتا تەمەنی سەرۆک ساڵێک تەواو نەببوو، باوکی لەگەڵ هێزەکەی لە پێشمەرگە و هاوسەنگەرانی دەڕۆن بەرەو یەکێتێ سۆڤیەتی پێشوو ماوەی ۱۲ ساڵ لەوێ دەمێننەوە لەو ماوەیەشدا سەرۆک لەدیتنی باوکی بێ بار دەبێت..

ـ ڕۆژی دیداری باوکی..

سەرۆک تەمەنی ۱۲ ساڵ بوو، لەگەڵ چەند کەسێکی نزیک لە خزمانی، دەچێتە بەغدا پێشوازی بارزانی، بۆ یەکەم جار بوو باوکی ببینێت، دەبێ ئەمە هەستێکی چۆن بێت..؟

ئیتر سەرۆک بەدیداری باوکی شاد دەبێت.. دیداری ڕابەر بارزانی موستەفا بۆ سەرۆک دەبێتە وەرچەرخانێک و قۆناغی نوێ و پڕ سەرکێشی و ئاواتی مەزن لەخۆ دەکرێت، ئیتر لەو ڕۆژەوە سەرۆک بیردەکاتەوە، پرسیار دەکات.. چۆن ببم بە پێشمەرگە ؟..

ـ دیسان دوورکەوتن لە بارزانی باوک..

ساڵی ۱۹٦۱ دوو ساڵ تەواو نابێ لە گەڕانەوەی باوکی، دووای ئەوەی قاسم و حکومەتەکەی بەڵێنەکانیان لەگەڵ بارزانی شکاند و لە زۆربەی ناوچەکان هێرشیان کردە سەر کوردستان، بارزانی مستەفا ئەو زوڵمەی حکومەتی قاسم قبوڵ ناکات و شۆڕش بەرپا دەبێت، دیسان سەرۆک لە باوکی دوور دەکەوێت و بارزانی و هاوسەنگەرانی دەچنە چیاکان و بەرگری لە ماف و ئازادی میللەتەکەیان دەکەن..

ـ خەونی سەرۆک، بون بە پێشمەرگە..

دووای ئەوەی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتی بارزانی باوک هەڵگیرسا لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بگرە لە پارچەکانی تریش خەڵک پەیوەندیان بە شۆڕشەوە کرد، گەنج و لاوانی کورد خەونیان بە دیداری بارزانی و بون بە پێشمەرگەوە دەدیت، سەرۆکیش یەکێک بوو لەو گەنجانە،

هەموو هیواو ئاواتی ئەوەبو ببێتە پێشمەرگە و چەکی خزمەت هەڵبگرێت..

ـ چونی بارزانی و هەڤاڵانی بۆ بادینان..

دووای ئەوەی هەڕەشەی بۆردوومانی حکومەت بۆ سەر ناوچەکە زیادی کرد، بارزانی ناچار بو دەڤەری بارزان بەجێ بهێڵێت و لەگەڵ هێزەکەی لە ڕوباری شین بپەڕنەوە و بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆن، بەڵام کە گەیشتنە دەڤەری بادینان

بارودۆخ گۆڕانکاری بەسەرداهات و دوای بەشداری و خۆڕاگری خەڵکی بادینان و تۆمارکردنی داستانی زاویتە لۆمانا، بارزانی بیر لە مقاوەمە دەکاتەوە و لە ئەنجامدا حکومەت بەچۆک دادەدات..

ـ گەڕانەوەی بارزانی بۆ دەڤەری سۆران

شۆڕش لە قۆناغێکی سەخت ودژووار تێدەپەڕی، هێشتا تەمنی شۆڕشی ئەیلول ساڵێکی دەرباز نەکردبوو،

دووای ئەوەی لەشکری بارزانی توانی سەرکەوتنی مەزن لە بادینان بەخوێنی چەندین سەرقۆڵە و پێشمەرگە قارەمانەکان تۆمار بکات، ئێتر بارزانی و هاوسەنگەرانی بەرەو دەڤەری ئاکرێ و سۆران و سیدەکان بەرێ دەکەوێت..

ـ نزیک بوونی سەرۆک لە خەونەکەی..

جەنابی بارزانی لەگەڵ هەڤاڵانی لە دەڤەری ئاکرێ و لە سنووری ناوچەی نەقەبیان لە کانیا تۆزێ بۆ ماوەک دەمێننەوە، ئەوکات سەرۆک لە بارزان بوو، دووای وەرگرتنی قبوڵی جەنابی شێخ ئەحمەدی بارزانی کە ببێتە پێشمەرگە، ئیتر سەرۆک ئۆقرە ناگرێت و هەموو هەولێک دەدات بچێتە خزمەت باوکی و پێی بڵێت “من دەمەوێ ببمە پێشمەرگە”، هێشتا ترسی لەوە هەبوو کە بارزانی قبوڵ نەکات چەکی بداتێ، چونکە تەمەنی بچوک بوو، بەڵام سەرۆک واز لە خەونەکەی ناهێت.. بەڕێدەکەوێت بۆ دیداری باوکی..

ـ دیداری سەرۆک لەگەڵ بارزانی باوکی..

لەڕێگەی چیای پیرس و دۆڵی نەهلێ و گوندەکانی نەقەبیان، لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا سەرۆک دوو هەنگا بەیەک شەقاو دەبڕێت، بە عەشقەوە بەرەو خەونەکەی دەڕوات، دەگاتە کانیا تۆزێ و بۆ جارێکیتر چاوی بە باوکی دەکەوێت،

لەوێ سەرۆک دەگاتە خزمەت جەنابی مەلا مستەفا و داوای لێدەکات کە ببێتە پێشمەرگە..

ـ گفتوگۆی نێوان سەرۆک و بارزانی باوک..

جەنابی بارزانی بۆ سەرۆک دەفەرمووێت،” کۆڕم پێشمەرگایەتی وا ئاسان نیە،

زۆریش زەحمەتە،

سەرۆک  لەسەر داوایەکەی هەر پێگیر دەبێت و دەڵێت حەزدەکم ببم بە پێشمەرگە…

دواتر بارزانی باوک دەفەرموێت: “باشە، بەڵام  هەندێک نەسیحەت هەیە دەوەمێ لێتی بکەم”

سەرۆک: وەڵاهی هەرچی بڵێی وادەکەم..

بارزانی: “یەکەم، ئەم پێشمەرگانە هەموو کوڕی منن، تۆ لەمانە گەروەتر و مهیمتر نیت، بەڵکو ئەوان لەتۆش موهیمترن،

دەبێ وەکو ئەوان بژی، جل و بەرگت خواردنت، ئەرکت، هەمووی وەکو ئەوانە،

مەسئولی تۆش حاچکە”

ئەوکات حاچکێ چەمی بەرپرسی پاسەوانانی جەنابی بارزانی بوو..

ئیتر سەرۆک بە مەرجەکانی باوکی ڕازی دەبێت و لەو ڕۆژەوە بۆ هەموو تەمەنی بە ئەمانەتەوە دەبێتە پێشمەرگەی کوردستان..

ـ ئەو ڕۆژەی سەرۆک بوو بە پێشمەرگە،

بەڵێنی بە بارزانی و نیشتمان و ڕێبازەکەیدا کە پێشمەرگایەتی گەورەترین پلە و پایەبێت، سەرۆک بەڵێنیدا بە دڵسۆزی و وەفاداری لە پێناو ئازادی و سەربەرزی میللەتەکەی و گەیاندنیان بە کەناری ئارامی و ئاوەدانی و پێشکەوتن و پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە و پێکەوە ژیانی هەموو ئاین و نەتەوە و پێکەهاتەکانی تر بەبێ جیاوازی ڕەگەز، سەرۆک بەڵێنیدا ئاواتی سەربەخۆی بۆ گەلەکەی بەدیبهێنێت، ئەوتا ئەمڕۆ لەسایەی سەرۆک و پێشمەرگە ئاڵای کوردستان هەر بەرز و شەکاوەیە..

سمیر نزاری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top