مێرگەسوور ـ زرارا

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی گۆشەکانی ژیانی پێشمەرگە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول.. ئەمجارەیان لە دەڤەری بارزان قەزای مێرگەسوور، گوندی زرارا..

بە ئامادەبوونی ڕێزدار قایممەقامی قەزای مێرگەسوور بەڕێز غفور ئەحمەد ملاسووار لە سەر ڕوباری گوندی زرارا و چیاکانی دەوروبەری دەستکرا بە تۆماردنی گۆشەکان، نزیکە ۱۲۰۰ وێنە و ۳۰۰ پارچەی ڤیدۆیی نوێی بە تەکنیکێکی پێشکەوتوو تۆمارکران..

لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلودا لەبەر نەبوونی تەکنیک و وێنەگر و شێوازی ئەرشیفکردنی وێنەکانی شۆڕش لە چیاکان ئەرشیفێکی زۆر کەم تۆمارکراوە و وەک پێویست نەبووە، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ئەرشیفێکی باشمان هەبێت، سەنگەر و پێشمەرگە بیری لە شێوازی نۆژەنکردنەوە کردۆتەوە و ئەم پڕۆژەیەیی دەستپێکردوە..

بە مەبەستی تۆمارکردن و نۆژەنکردنەوەی گۆشەکانی ژیانی پێشمەرگە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول و دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی پێشمەرگە دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بە هاوکاری چەند پێشمەرگە و فەرماندەی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان قوناغی دووەمی تۆمارکردنی گۆشەکانی دەستپێکرد..

لە پایزی ساڵی ڕابردوو لە گوندی بەرزێوەی دەڤەری سۆران دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە هەمان چالاکی ئەنجامدا و بەهاوکاری چەند پێشمەرگە و فەرماندەیەکی خۆبەخش  ئەرشیفێکی نوێی لە چەند گۆشەیەکی جیاوازدا بۆ شۆڕش تۆمارکرد..

لەبەرنامەی کاریدا دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لەهەموو دەڤەرەکانی کوردستان بەتایبەتی ئەو دەڤەرانەی بارزانی سەردانی کردووە و لێی ژیاوە و داستانی لێ تۆمار کراوە ئەم پڕۆژەیە ئەنجام دەدات و ئەڕشیف لە گۆشە جیاوازەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی تۆمار دەکرێت..

سوپاسی بێپایانمان بۆ ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لەگەڵمان بەشدار بوونە لەو پڕۆژەیەدا، هەروەها سوپاسی ڕێزدار قایممەقامی قەزای مێرگەسوور دەکەین کە هاوکارمان بوون لە ڕووی لۆجستی ئامادە کاریەکانی ئەمنی و ڕێکخستنی شوێنی وێنەگرتن لە گوندی زرارا..

هەروەها سوپاسی بەڕێز فەرماندە یوسف احمد ملا سوار و فەرماندە سەردار شێخۆ شێرو ئێدلبی دەکەین کە لەدەسپێکی ئەم کارە وتا ئەمڕۆ ئەرک و ماندوو بونی زۆریان لەگەڵمان بینیوە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو پڕۆژەیە..

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە

2021/5/29

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top