دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ڕێزدار د.دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل بەمەبەستی ڕێکخستنی کاروباری چالاکیێکی تایبەت بۆ پێشمەرگە لەو وڵاتە..
لەگەڵ هەڤاڵ و هاوکارم کاک عبدالرزاق ماجد نوێنەری دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـمان کرد لە برۆکسل، ڕێزدار د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکردین و هەموو پاڵپشتیێکی خۆی بۆ سەرخستنی چالاکی پێشمەرگە دیار کرد..
سوپاس بۆ پێشوازی وهاوکاری بەڕێزێتان، ئامانجی ئێمە خزمەتی ناو و پەیامی پێشمەرگەیە، بەردەوامیتان لە خزمەتکردنی پەیامی سەرۆک و پێشمەرگە نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ نیشتیمان و خوێنی ئاڵی شەهیدانی کوردستان..
2021/11/18


