لە برۆکسلی پایتەختی یەکێتی ئەوروپا

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگایەکی فۆتۆیی بۆ پێشمەرگە کردەوە بەناونیشانی “پێشمەرگە پارێزگاری لە ئاشتی کرد لە پێناو مرۆڤایەتی” هەروەها فلمێکی دیکۆمێنتی بەناوی” پێشمەرگە ژیانی گەڕاندەوە” نمایش کرد و لە پێشانگایەکدا ۱٥۰ فۆتۆیی پێشمەرگە کردەوە

لەو چالاکیەدا چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەلجیکی و ئەوروپی و هەروەها چەندین کەسایەتی دیاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مەدەنی و ژنان و چالاکوانی مەدەنی ئەوروپی میدیاکار و نووسەر و هونەرمەند بەشدار بوون..

لە چالاکیەکەدا د. دلاوەر ئاژگەیی ووتارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم چالاکیانە و گەیاندنی پەیامی پێشمەرگە بۆ ئەوروپا و نیشاندانی قارەمانی و قوربانیەکانی پێشمەرگە لە پاراستنی مرۆڤایەتی و هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەکانی کە لەو ناوچانە دەژین..

چالاکیەکە لە کاژمێر ٤ دەستیپێکرد و تا نزیکەی کاژمێر ۷ ئێوارە بەرەومی  هەبوو..

سەرۆکی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە

بلجیکا – برۆکسل

2021/11/30

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top