لەیادی هەڵبجەی شەهید..
لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرنسا بەسەرپەرشتی ڕێزدار د. علی دۆڵەمەری و هەماهەنگی لەگەڵ فیدڕاسیۆنی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بەنمایشکردنی ۱٥۰ فۆتۆی پێشمەرگە بەشداری لە چالاکیێکی یادی هەڵبجەی شەهید دەکات..
لە چالاکیەکەدا نوێنەری دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێز عبدالرزاق ماجد ووتارێک پێشکەش دەکات و لەگەڵ تیمی هاوکاری تاجەگوڵینەیەک لەسەر گۆڕی سەربازی وونی فڕنسی دادەنێن..
دەستخۆشی لە هەڤاڵانمان کاک عبدالڕزاق ماجد و کاک شێروان بەرواری و کاک ساسان دەروێش دەکەین کە بەئەرکی ڕێکخستنی ئەو چالاکیە هەڵستاون و خزمەت دەکەن.. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازن..
سەنگەر و پێشمەرگە
2022/3/16



