یادی هەڵەبجەی شەهید کرایەوە فرنسا ـ پاریس

بەسەرپەرشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرنسا ڕێزدار د. علی دۆڵەمەری و لەگەڵ فیدڕاسیۆنی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسی و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە چالاکیێکی تایبەتیان لە پاریس ئەنجامدا لە چالاکیەکەدا زیاتر لە ۱٥۰ فۆتۆی پێشمەرگە نمایشکران و تاجە گولینەی وەفا بۆ ئەم یادە لەسەر گۆڕی سەربازی و فەڕنسی داندران..

چالاکیەکە لە ساڵیادی کیمیا بارانکردنی ھەلەبجە ڕێکخرابوو، تیایدا ئەم لایەنانە ئامادەببوون: نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ، سێناتور، پەرلەمانتار، جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریسی١٥، سەرۆکی فێدراسیونی جەنگاوەرانی  پێشوی فەرەنسا، چەندین کەسایەتی و رێکخراوی فەرەنسی و کوردی، سەرکی ئەنستیتوتی کوردی، فیدراسیونی کریستیانەکانی روژھەڵاتی ناوەراست و نوێنەری چەندین وڵاتی ئەوروپی و بالیوزخانەکان و چەندین کەسایەتی دیاری  کورد و فرنسی و جیهانی بەشداریان هەبوو..

لە چالاکیەکەدا لەپاڵ ووتاری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. علی دۆڵەمەری و فیدراسیۆنی جەنگاوەرانی دێرینی فرنسی نوێنەری دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە یەکێتی ئەوروپا وتارێکی خوێندەوە و لەگەڵ تیمی هاوکاریان تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی سەربازی وونی فڕنسی دانا..

سەنگەر و پێشمەرگە

2022/3/16

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top