ئەڵمانیا – بوخوم ـ Bochum

کۆبونەوە و ئامادەکاری

سوپاس بۆ پێشوازی بەڕێز کاک سەگڤان ساڵح کارگێری لقی شەشی ئەوروپا – بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەریەکان..

ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارم عبدالرزاق ماجد بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە یەکێتی ئەوروپا بەسەرپەرشتی کاک سەگڤان ساڵح لەگەڵ هەڤاڵانی تێکۆشەر، بەرپرسی ناوچە بەڕێز سعداللە بەرواری و کارگێڕانی لیژنەی ناوچەی دۆسلدۆرف بەڕێزان کاک احمد قوماش و کاک سعدی کوچر، بەرپرسی ڕیکخرای بوخوم بەڕێز علی دوسکی، سەبارەت ئامادەکاریەکانمان بۆ ئەنجامدانی چالاکی پێشمەرگە کۆبونەوەیەکی تایبەتمان ئەنجامدا.. پەنا بەخوا  هەموو کارەکان بەباشی بەڕێوە چونە و بەیانی ١٢ /٦/ ٢٠٢٢ لە ئەڵمانیا شاری بوخۆم بە هاوکاری لقی شەشی ئەوروپا و فیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەماهەنگی لیژنەی ناوچەی دۆسلدۆرف و بە ئامادەبونی جەماوەرێکی بەرچاو چالاکیەگەمان بەڕێوە دەچێت..

لێرەدا سوپاسیێکی تایبەتمان بۆ پەیامنێر و میدیاکاری بەتوانا کاک کاوا حەسکەلی هەیە کە هاوکار و پاڵپشتمان بوە..

چاوەڕێمان بن

سمیر نزاری

2022/6/12

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top