ئەلمانیا- بوخوم Bochum

بەناوونیشانی ” پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست”

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بە هاوکاری لەگەڵ کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لیژنەی ناوچەی دۆسلدۆرف PDK هەڵدەستا بە ئەنجامدانی چالاکیێکی تایبەت و نمایشکردنی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و فلمێکی دیکۆمێنتاری…

بە ئامادەبونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ڕێزدار د. دلاوەر ئاژگەیی و نوێنەری لقی٦ی ئەوروپا ڕێزدار سەگڤان ساڵح کارگێڕی لق و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەریەکان، هەروەها جێگری کۆنفیدڕاسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا، هەروەها سەردار یوکسەل ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی راین و جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانی دانیشتی ئەڵمانیا کە لە هەموو چین و توێژەکان پێکهاتبوون چالاکیێکی تایبەت بەڕێوەچوو..

لە چالاکیەکەدا فلمێکی دیکۆمینتاری بەناوی ” پێشمەرگە ژیانی گەڕاندەوە” و پێشانگایەکی ١٥٠ فۆتوی نمایشکران و

ژمارەیەک پەرتووکی ” بۆ مێژووی” ی جەنابی سەرۆک بارزانی و سێیەم بەرگی ئەلبوومی پێشمەرگە پێشکەش بە ئامادەبووان کران و چەند سینەماکار و چالاکوانی بەڕێزلێنان خەڵاتکرد..

ئەم چالاکیە لە ئەڵمانیا لە شاری بوخوم بە ڕێوەچوو، کاتژمێر٢ دووای نیوەڕۆ پێشوازی لە ئامادبووان کرا و چەند ووتارێک لە لایەن لیژنەی ناوچەی دۆسڵدۆرف و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە و کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و سەردار یوکسەل ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی ڕاین پێشکەشکران و چالاکیەکە تا ئێوارەیەکی درەنگ بەردوام بوو..

سەنگەر و پێشمەرگە

ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا

2022/6/12

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top