ئەمرۆ 21 ئاب..2019 بە هاوکاری و هەماهەنگی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای باڵای ئەیلول یادی 54 ساڵەی داستانی سەفین ی کرایەوە..
لەم یادەدا فلمێکی دیکۆمێنتاری تایبەت بە داستانی سەفین نیشاندرا و پێشانگایەکی فۆتۆ ی شۆڕشی ئەیلول کە 300 وێنەی لە خۆ گرتبوو، نمایشکرا…
لەم چالاکیەدا جەماوەرێکی بەرچاوی دەڤەرەکە و چەندین کەسایەتی دیار و بەرپرسانی حیزبی و حکومی وسەربازی و پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلول ئامادە ببون…
ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن کەسایەتی دیاری خۆشناوەتی بەڕێز کاک عەلی خۆشناو سپۆنسەری کرا بوو کە هەموو خەرجیەکانی چالاکی و پێشانگا و فلمی دیکۆمێنتاری گرتبوە ئەستۆ… ئەمەش لەپێناو ئەوە کە خزمەتی ئەم مێژووە بکرێت..
پێشانگای فۆتۆی سەنگەر و پێشمەرگە
لە یادی 54 ساڵەی تۆمارکردنی داستانی سەفین دا
لەم پێشانگایەدا 300 وێنەی دەگمەنی شۆڕشی مەزنی ئەیلول نمایشکرابون.. نزیکەی 2200 پێشمەرگە و سەرقۆڵەی شۆڕش لەم وێنانەدا هەبوون.. ئەم وێنانە لە ئەرشیفی دەزگای باڵای ئەیلول و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە کۆکرابونەوە.. بە شێوازێکی نوێ ئەم وێنانە چارەسەر کرا بوون لە رووی رەنگ و کوالێتیەوە..



