لە یادی 117 ساڵەی لە دایکبوونی رابەری نەتەویی و نیشتیمانی مووستەفا بارزانی…

سەنگەر و پێشمەرگە … پێشانگای پاریس

بەهاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی د.علی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەت و بە پشتیوانی مەکتەبی جەنابی سەرۆک و فیدراسیۆنی جەنگاوەرانی پێشوی فەرەنسا دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە لە ساڵیادی ۱۱۷ لەدایک بوونی بارزانی نەمر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یەکەم پێشانگای فۆتۆی پێشمەرگەی کردەوە و سێیەم بەرگی ئەلبوومی پێشمەرگە بەزمانی کوردی و ئینگلیزی نمایشکرد و پاشان بەسەر جەنەراڵانی فەرنسی و میوانان دابەشکرد .

لە چوارچێوەی ئەو رێورسمەدا فیدراسیۆنی جەنگاوەرانی پێشووی فەرەنسا رێورسمێکیان ئامادە کردبوو وەک رێزگرتنێک لە پێشمەرگە کە تیایدا ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی فەرەنسا و  نوێنەرایەتی وەزارەتی بەرگری فەرنسا و نوێنەرانی ئەلمانیا و ئەمریکا و چەندین ووڵاتی تر بەرێوە چوو .

لەو رێورسمەدا دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە حکومەتی فەرەنسا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مینۆمێنتی سەربازی وون دانا .

هەروەها لە پێشانگایەکەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و هونەرمەند وشێوەکار وڕاگەیاندکار ئامادەببوون… هەروەها تۆری میدیایی رووداو و کوردستان ۲٤ تێیدا بەشداربوون و  بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش  ئەم چاڵاکیەیان پەخش کرد .

جێگای ئاماژەیە کە نووسینگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیPDK هاوکار و پاڵپشتمان بوون بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێوڕەسمە لە وڵاتانی ئەوروپی..

بریار وابوو چالاکیەکە لەسەر ئاستێکی فراوانتر بێت بەڵام بابەتی بڵاوبونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا ڕێگربوو لەبەردەم کارەکانمان و لە وڵاتانی بەلجیکا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا کارەکانمان دواخران بۆ کاتێکی تر..

ئەمە سەڕەڕای ئەوەی کە فەرەنسا وەکو وڵاتانی تری ئەوروپا سەرجەم کار وچاڵاکیەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵپەسارد بوو، بەڵام ئەم چاڵاکیە لەبەر گرنکیەکەی بەڕێوەچوو چونکە شوێنەکەی گونجاو بوو بۆ بەردەوام بوونی کارەکە..

چالاکی پێشانگای پێشمەرگە… لە پارکی سیترۆیێن لە نزیک بورجی ئێڤڵ لەسەر روباری (سین) بەرێوەچوو..

2020/3/14

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top