وەرچەرخانێکی نوێ لە مێژووی گەڵی کوردا.
بە پێنووسی: غازی گەردی
_ یازدەی سێپتەمبەری هەموو ساڵێک یادی شۆڕشێکی مەزن دەکەینەوە کە ئەم شۆڕشە بەرابەرایەتی نەمر مەلامستەفا بارزانی، میللەتی کوردی بەتایبەتی و جیهان بەگشتی بەگۆڕانکاریەکی مەزن ئاشنا کرد،.
_ وەک چۆن ئەم شۆڕشە لە رووی سەربازیەوە ئیرادەی کوردی نیشاندا ، ئاواش سێکتەرەکانی ژیانیشی لەتەواوی ناوچەکانی کوردستان گۆڕی ….
_ بەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول رێژەی کوردستان لەرەوشێکی خراپدا بوو لە هەموو ڕویێکەوە بەتایبەتی رێژەی نەخوێندەواری زۆر بەرز بوو. رەوشی جیۆپۆلیتیكی كوردستان كارئاسانی نەدەكرد.
¬_ بەلام شۆڕشێكی گەورەی وەك شۆڕشی ئەیلول زۆری نەخایاند، شۆڕش لەخانەقینەوە تا زاخۆ بووە راستیەكی حاشا هەڵنەگرو میللەتی كورد خرۆشا و ئامادەی گیانبازی بوو، بەشێوەیەك هەموو فیداكاریەكی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانی.
¬_ لە شۆڕشی ئەیلول وەک چۆن پیاوەکان روو لەشاخ بۆ خەباتکردن، ئاواش ئافرەتان ئازاتر بۆ پەروەردە کردن و بەخێوکردنی مناڵەکانیان و هەست نەکردن لەبێ باوکیدا سەرباری هەموو ئاستەنگەکان دەجەنگان ..
_ بارزانی نەمر دوای ئەو هەموو ئەزموونە روئیای ئاشكرابوو. ستراتیژەكانی كاركردنی دیار بوون. فیداكاری میللەتیشی لەپێش چاوبوو لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستە ناوخۆیی و دەرەكیانەی كە هەبوون ڕۆژ بەرۆژ متمانەی خەڵك بەبارزانی و بەشۆڕش بەهێزتر دەبوو.
_ شارەزایی باشی بارزانی لەزانستی لەشكری و شەڕی پارتیزانی و زانستی سیاسی و شارەزایی كۆمەڵایەتی و مانەوەی لەیەكێتی سۆڤیەت، سەركردەیەكی بلیمەتی لێ دروست كردبوو،
_ شۆڕشی ئەیلول بووە بە شۆڕشێكی گشتگیر بۆ بەرگریكردن لەناسنامەی نەتەوایەتی خەڵكی كوردستان و بونیاتنانەوەی ژێرخانی کورد لەرووی (فەرهەنگی و ژینگە و کۆمەلایەتی و ئابوری و نەهێشتنی جیاوازی لەنێوان ژن وپیاودا).
_ پێش هەڵگیرسانی شۆڕش، كورد دەچەوسێنرانەوەو هیچ جۆرە مافێكی نەتەوەییان نەبوو. كورد مافی خوێندن بەزمانی كوردی نەبوو. نەیدەتوانی شانازی بەناسنامەی خۆیەوە بكات،
_ سەرکردایەتی شۆڕش لەناوچە ئازادکراوەکان قوتابخانەی دامەزراندن ئاستی تێگەیشتنی خێزانەکانی بەرزدەکردەوە بۆ ئەوەی مناڵەکانیان بنێرنە بەرخوێندن ،
_ سەرکردایەتی شۆڕش لەنێو ریزی پێشمەرگەشدا لەشاخ خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەکردەوە ، چەندان کەسی بۆ شارەزابوون لە کاری بڕین پێچی دانابەر خول، لەئاست توانای خۆی لەزۆربەی ناوچەکان نەخۆشخانەی دامەزراندن …
مەدەنیەت لەپشت شۆڕشی ئەیلولدا لەچیدا بوو …..
_ لەگەڵ دامەزراندنی شۆڕشی ئەیلول و خەباتی پێشمەرگایەتی و بەرگری کردن لە مافی کورد سەرکردایەتی شۆڕش لەناو تەخ و جینەکانی کۆمەڵگاشدا دەستی بەشۆڕشێکی وورد کردبوو ، خەلک زۆر بەباشی پێشوازیان لەم شۆڕشە دەکرد ،
_ شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەک چۆن شۆڕشێکی سەربازی بەهێز بوو بۆ رزگارکردنی خاک و نەتەوەی کورد لە داگیرکاران ئاواش شۆڕشێک بوو، بۆ ئاواکردنی بناغەی کورد بوون لەئاست پێگەیشتن لە تەواوی جومگەکانی ژیان …
_ بەر لەشۆڕشی ئەیلول خوێندن بەزمانی کوردی قەدەغە بوو،
_ لەناوچە کوردستانیەکان هیچ جۆرە خزمەتگوزاریەک نەدەهاتە بەر چاو ،
_ بەڵام سەرکردایەتی شۆڕش سەرەتا جەنگاوەرەکانی دورستکرد،
_ بارزانی نەمر مەلا مستەفا بەر لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلول بۆ هەموو پێشمەرگەکان چەند ڕاسپاردەیەکی دەکرد ، ئەمەش خالی دەستپێک بوو بۆ ئاواکردنی تاکی کورد ….
_ هیچ کەس بۆی نیە زۆرداری بکات لەکەسێک لەو ناوچانەی دەیگەینێ ،
_ کەس بۆی نیە بەزۆر نان و خواردن لە خەڵکی ئاوایی بستێنێت،
_ هیچ کەسێک بۆی نیە بەبێ پرس و ڕا و مۆلەت وەرگرتن بچێت بۆناو هیچ گوندێک،
_ ئازاردان و کوشتنی دیلەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە
_ هەموو ئەمانە دەستپێکێک بوون بۆ ئافراندنی هزرێکی پاك لەناخی هەموو تاکێکدا کە ئەمەش کارێکی پلان بۆ دارێژراو بوو لەبەرنامەی بارزانی نەمردا.
_ بارزان دەیوست وەک چۆن (ژینگە پارێزی و دادپەروەری و نەهێشتنی ئاغا ودەرەبەگایەتی و گچکە بەگەورە و زۆرداری و رێسا ویاساکانی ژیان ….هتد) لەم دەڤەرە خەڵک بۆخۆیان کردوویانە بە کاری چاکە ، لەگەڵ شۆڕشی ئەیلولیشدا ئەم خەسلەتە جوانانە لە ناوچەکانی تریش بەڵاوبکاتەوە ، بۆیەش ئەیویست لە ڕێگای پێشمەرگە بارزانیەکانەوە ئەمە نیشانبدات …
_ مەدەنیەتی شۆڕشی ئەیلول ئێستاش کاریگەری هەر ماوە و بە کریارەکانی ئەو پێشمەرگە کۆنانەی شۆڕشی ئەیلولەوە دیارە..
_ شۆڕشی ئەیلول بناغەی چاندنی هەستی نەتەوەیی بوو لەناخی کوردا کەتا ئێستاش هەر کاریگەرە…
_ شۆڕشێ ئەیلول فێری کردین
پاراستنی ژینگە ئارامیە بۆ رووح
تێی گەیاندین ، دین رەوشتە ،
هێزی پێبەخشین کە مردن لەپێناو خاک ، نەتەوە و شوناس ژیانی ئەبەدییە..
ئاوا جۆشی داین کە مردن وەک دیاری بزانین لە پێناو پاراستن و شەکاوە هێشتنەوەی ئالاکەمان
2020/9/10