شۆرشی گوڵان… هەناسەیەک بۆ نیشتیمان

شۆڕشی گوڵان وەک ئۆکسجین هەناسەی هێنایەوە بەر گیانی شۆڕشگێڕان و دڵسۆزان وڵاتپارێزان، لە هەمان کاتتدا هەناسەی لە دووژمن جاش و خۆفرۆشان بڕی.

شۆڕشی گوڵان، بە سەرکێشی نەمر ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی هەمان ڕەوتی خەبات و قوربانی دانی تەواو کرد کە نەمر مەلا مووستەفا بارزانی و هاوسەنگەرانی بە درێژایی مێژووی خەباتیان قوربانیان بۆ دابوو… بە واتایەکی تر درێژە پێدەری شۆرشی مەزنی ئەیلول بوو.

شۆرشی ئەیلول بە ڕابەرایەتی نەمر مووستەفا بارزانی بە خەونێکی مەزنەوە هەڵگیرسابوو، قوربانی زۆری بۆ درا، چەندین پێشمەرگە و سەرقۆڵەی قارەمان گیانیان بۆ فیدا کرد، چەندین پێشمەرگە و سەرکردەی بۆ مەیدانی خەبات درووستکرد، هەمووی لە پێناو خەونە مەزنەکە بوو، ئەویش خەونی ئازادی میللەت و سەربەخۆی نیشتیمان.

دوژمانی دۆزی کورد ئەوسا دەیانزانی کە ئەم شۆڕشە دووبارە بەردەوامی و درێژەی دەبێت، بۆیە بە هەموو شێوازێک کەوتبونە پیلانگێڕی بۆ لەوناو بردنی ئەم خەونە، بەڵام زیرەکی و دووربینی و لێهاتووی نەمر ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی

کە توانیان دووبارە هیواو ئومێد بۆ میللەت بگەڕێننەوە و درێژە بە شۆرش بدەن و جارێکی تر مەیدان بەرجەستە بکەن بۆ خەباتکار و شۆڕشگێر و دڵسۆزانی وڵات.

شۆرشی گوڵان وایکرد کە ڕاپەرین بەرپا بێت و خوێنێکی نوێ بۆ نیشتمان بچێتە جەستەوە کە هەرگیز بندەستی و زۆڵم ستەم قەبوڵ ناکەن، هەر بۆیە بە هاتنەخواری پێشمەرگە لە چیاکان خەڵکی کوردستان ڕژانە سەر شەقام و چۆکیان بە دووژمن دادا و هاوشانی پێشمەرگە نیشتیمانیان رزگار کرد…

ئەمڕۆ جنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی هەمان ڕەوتی خەبات درێژە پێدەدات و نیشتیمان بەرەو سەربەخۆی دەبات و پێشمەرگەش پارێزەر و زێرەڤانی ئەو دەستکەوت و دەوڵەت و گەل و نیشتیمانەیە…

سەرۆک و ڕابەرمان سەرۆک و پێشمەرگە، بەدی هێنەری سەربەخۆی نیشتیمانە، پارێزەری ئەزموون وخەمخوری هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەکان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە کوردستان بەبێ جیاوازی…

سمیر نزاری

2020/5/25

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back To Top